ڕێژنه میدیا
سەرچاوەیەکی بەرپرس لەبزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر پەیوەست بەبۆچونەکانی لەبارەی سزادانی دەستگیرکراوەکانی بادینان، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەیهان سەعید ئەندامی ژووری پەیوەندییە سیاسییەکانی گۆڕان و ژمارەیەک چالاکوانی دیکەی دەرکردوە.
ئەو سەرچاوەیە ههواڵهكهی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، “بەهۆکاری بەرگریگردنی لەمافی دەستگیرکراوەکانی بادینان، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەیهان سەعید ئەندامی ژووری پەیوەندییە سیاسییەکانی گۆڕان و یەکێک لەچالاکوانە ناسراوەکانی پارێزگای دهۆک دەرکردوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “جگە لەو کادرەی بزوتنەوەی گۆڕان، لەفەرمانەکەدا ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنوسی دیکەی نزیک لەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ناویان هاتووە کەپشتیوانیانکردوە لەو چالاکوانانەی بڕیاری شەش ساڵ زیندانیکردنیان بۆ دەرچووە”.