حكومەتی هەرێم:چەند بڕیارێكی نوێی سەبارەت بەكۆرۆنای گۆڕاو دا

ڕێژنه‌ میدیا

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی كۆرۆنای گۆڕاو خوێندن لەهەموو قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگە بەردەوام دەبێت، بەڵام توندكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی.
 
 
ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆبووەوە، جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی كۆرۆنای گۆڕاو خوێندن لەهەموو قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگە بەردەوام دەبێت، بەڵام توندكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی، هەروەها داوا لەهەموو لایەك دەكەن لەمانگی داهاتوودا هیچ بۆنەیەك نەكەن و كەرەنتینەش راناگەیەنرێت.
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە فەرمانبەران پابەند بن بە بەكارهێنانی ماسك، هاتووچۆی پارێزگاكانی هەرێم لەگەڵ پارێزگاكانی دیكە سنوردار دەكرێت.
 
دوێنێ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە فەرمی حاڵەتی بوونی كۆرۆنای گۆڕاوی راگەیاند و تائێستاش لەشاری هەولێر 19 تووشبوو تۆماركراون.
 
 
بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌