بەغدا : 268 ملیار دیناری جووتیارانی بۆ هەرێم نارد

ڕێژنه‌ میدیا

 

حکومەتی عیراق بڕی 268 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان نارد و وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، “هەر جووتیارێک 50٪ی پارەکەی وەردەگرێت”.
 
 
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “دوای هەوڵێکی زۆر، حکومەتی بەغدا بڕیاری دا لە کۆی 557 ملیار و 775 ملیۆن دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، 268 ملیار دینار بنێرێت، هەر ئەمڕۆ چەکە بانکییەکەش وەردەگرین و دەست بە دابەشکردنی دەکەین”.
 
ئاماژه‌شی به‌وه‌ كرد : “ئەو پارەیە هی ساڵانی 2014-2015-2016یە و تەنیا نیوەی پارەکەیە، نیوەکەی دیکەش لە داهاتوودا وەردەگرینەوە”.
 
لەبارەی پارەی گەنمی ساڵی 2020یشەوە، وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی: “ئەوە هیچ گرفتێکی نییە و تا ئێستا شەش قۆناغی پارەکە گەیشتووە و لە داهاتوودا ئەوەی دیکەش دەگات”.
بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌