تەندروستی ھەولێر : ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنای گۆڕاو بەرز بۆوە بۆ 14 كه‌س

ڕێژنە میدیا

 

ته‌ندوستی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند 14 تووشبووی نوێی کۆرۆنای گۆڕاو تۆمارکران کە حه‌وتیان لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتوونەتەوە.

 

د. بژار موسا، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند: “لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە کە ئەمڕۆ 14 تووشبووی نوێمان هەیە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاون”.

 

وته‌بێژی تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوەشدا، “ئەو تووشبووانەی کە تا ئێستا تۆمارکراون کە ژمارەیان 19 تووشبووی کۆرۆنای گۆڕاوە بەوردی چاودێری دەکرێن”.

 

وتیشی: “پێنج کەسەکە هی ناو شار بوون، 14 کەسەکەی دیکەش حه‌وتیان لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە و حه‌وت کەسەکەی دیکەش هی ناو شاری هەولێرن. دواتر لە پشکنینەکان دا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە ئەو کەسانە سەردانی کوێیان کردووە”.

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تووشبووه‌كان ژن و منداڵ و پیاویشیان تیایدایه‌ و ته‌ندروستییان جێگیره‌.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌