ڕێژنه میدیا
لێپرسرى به‌شى پلان له پرۆژه‌ى تۆڕى زیره‌كى كاره‌با ئاشكراى ده‌كات، هه‌فته‌ى داهاتوو (11) گه‌ڕه‌كى سنورى ناوشارى سلێمانى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌بایان بۆ داده‌نرێت .
ئه‌ندازیار سه‌ربه‌ست كه‌ریم ده‌روێش، لێپرسراوى به‌شى پلان له پرۆژه‌ى تۆڕى زیره‌كى كاره‌باى سلێمانى ئاشكراى ده‌كات، هه‌فته‌ى داهاتوو له پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با بۆ گه‌ڕه‌كانى ( چوارچرا، کانی گۆمە، ئاوبارە، خەلیفاوا، کەنە سوورە، گوندی بابان، کەنە کەوە، تاسلوجە، ولوبە، شێخ عباس، قەرەتۆغان) داده‌نرێت.
راشیگه‌یان پرۆژه‌كه زۆر به‌باشى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پێشبینى ده‌كه‌ین، ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوو گه‌ڕه‌كه‌كانى ناوشار ته‌واو ببێت و ته‌نیا ناوبازار و ستییهكان بمێنن.
راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى