چەند هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەى ئارەزووى خواردن

ڕێژنه‌ میدیا

 

ڕۆژانە خواردنى ئەو خۆراکانەى کە دەوڵەمەندن بە مادەى پرۆتین لەوانەش (خواردنى پاقلەمەنى و هێلکە و قارچک و ماسى )

هەروەها گرنگى بە خواردنى میوە بدەن ڕۆژانە لانیکەم 3 جار میوە بخۆن بە تایبەتى لە بەینى ژەمەکاندا، خاڵێکى دیکە کە زۆر گرنگە ئەویش خواردنى نانى بەیانییە بەتایبەتى پێش کاتژمێر 8، پێش ئەوەى دابنیشى بۆ نان خواردن, نیو کاتژمێر پێش ئەوە دوو پەرداخ ئاو بخۆوە ئارەزووى خواردنت زۆر کەم دەکاتەوە، لەهەمان کاتدا خەوتنى بڕى پێویست زۆر گرنگە و دوورکەوە لەکەم خەوى.

ئەو کەسانەى خوازیارن خواردنى زۆر نەخۆن بۆ زیادنەبوونى کێشى لەشیان, ئەوە خواردنى مادە ڕیشاڵییەکان کاریگەرییەکى زۆر باشى هەیە..

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌