وەزارەتی داریی : مووچەی ئەم شوێنە بەبێ لێبڕین دەدات

ڕێژنه‌ میدیا

 

وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرایدەکات کە بڕیاریانداوە بە خەرج کردنی موچەی مانگی ڕابردووی کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم بەبێ لێبڕین.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 22ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، “لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وه‌زیری دارایی و ئابوری ڕەزامەندیدا بە پێدان و خەرج کردنی مووچەی مانگی (کانوونی دووەم) ساڵی 2021 بۆ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم بەبێ لێبڕین.”

ماوەی چەند مانگێکە کێشە بۆ موچەی فەرمانبەرانی فەرمانگە فیدراڵییەکانی هەرێمی کوردستان دروست بووە و ماوەی چەند ڕۆژێکە کارمەندانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە لە سلێمانی مانیان گرتووە.

پێشتر وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژە بۆ ئەوە کرد کە حکومەتی بەغدا چارەکێکی مووچەی ئەو فەرمانگایانە رەوانەی هەرێم دەکات.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌