8 ڕێگاچاره‌ كە دەبنە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بەنزینی كەم سەرف بكات

ڕێژنه‌ میدیا

 

زۆركات شۆفێران پەنا دەبەن بۆ كڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەنزینێكی كەم سەرف دەكەن، بەتایبەتیش لەچینی خەڵكانی هەژارو فەرمانبەران‌ و ئەوانەی داهاتیان سنوردارە، بەڵام زۆرجار سەرەڕای مواسەفاتی ئەو ئۆتۆمبێلە لەكەم سەرفكردنی بەنزین ‌و بوونی سیستمی (eco) بۆ بەكارهێنانی بەنزینی كەم، ئۆتۆمبێلەكە بەنزینێكی زۆر سەرف دەكات.

 

له‌م بابه‌ته‌دا هه‌شت ڕێگاتان پئ ئاشنا ده‌كه‌ین ، كە دەبنە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێل بەنزینی كەم سەرف بكات.

یەكەم: شتی زیادەی ناو ئۆتۆمبیلەكەت لابە، چونكە دانانی هەر كەرەستەیەكی زیاد لە ئۆتۆمبیلەكەدا بەنزینێكی زیاتر سەرف دەكات.

دووەم: پەستانی تایەكانت با تەواو بێت وەك ئەوەی كۆمپانیا دایناوە، چونكە كەمی ‌و زۆری هەوا كاریگەری لەسەر هێزی لێخشانی تایەكە و شەقام هەیە.

 

سێیەم: شێوازی لێخوڕینت با ئاسایی بێت، زیادكردنی خێرایی لەناكاو (ئۆڤەركردن) بەنزینی زیاتر سەرف دەكات.

چوارەم: تەبرید بەپێی پێویست دابگیرسێنە، چونكە ڕێژەی بەنزین سەرفكردن بۆ نزیكی (20%) زیاد دەكات.

پێنجەم: بەخێرایی بەرز لێمەخوڕە، چونكە بەخێرای (90)كم/كاتژمێر نزیكی لە (20%)ی بەنزینت بۆ دەگەڕێتەوە وەك ئەوەی لە (110)كم/كاتژمێر لێ بخوڕیت ‌و سەلامەتتریشە.

شەشەم: چاكسازی ئۆتۆمبێل لەكاتی خۆیدا بكە و ڕۆن ‌و فلتەری گونجاو هەڵبژێرە.

حەوتەم: دەچیت بۆ شوێنێك كورتترین ڕێگە هەڵبژێرە.

هەشتەم: لەڕۆژی سارددا با مەكینەكەت گەرم بێت، چونكە مەكینە بەساردی بەنزینی زیاتر ڕادەكێشێت بەتایبەت تا پێنج كیلۆمەتر ڕۆیشتن.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌