ڕێژنه میدیا
ئازاری ماسولەکەکانی بەشی پشتەوەی جەستە، هەمووان دوچاری دەبنەوە و رۆژانە بەدەست ئەم ئازارەوە دەناڵێنن، بۆ رزگاربوون لەم کێشەیە پەنا دەبرێتە بەر چەندین جۆر دەرمان و چارەسەری جیاواز.
ماڵپەڕی “هێلس لاین” لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چەند هەنگاوێک کرد بۆ نەهێشتن و دوورکەوتنەوە لە ئازاری پشت و مل: ئەوانیش:
١- چارەسەری گەرمی، ئەویش بە گەرم کردنی ئەو شوێنە دەبێت کە ئازارەکەی تێدایە، ئەگەر کەسەکە هەستیاری هەبوو بەرامبەر بە گەرمی دەتوانرێت بە سەهۆڵ ئەو شوێنانە سارد بکات کە ئازەرەکەی تێدایە.
٢- مەساج کردن و شێلانی نەرم و نیان.
٣- بەردەوام ئاو خواردنەوە و پاراستنی جەستە لە وشک بوونەوە.
٤- راهێنان کردن وەک (راکردن، سەما کردن، یاری ورگ، گۆڵف) و چەندانی تر.
٥- بەکارهێنانی سەرینێکی گونجاو لە کاتی خەوتندا.
٦- پاڵکەوتن و پشوودان.
٧- مل شۆڕ نەکردنەوە لە کاتی تەماشاکردنی تەلەفزیۆن و مۆبایلدا.