به‌هۆی ئه‌م شتانه‌وه‌ هۆكارەكانی كەمی سەرنج و لەبیرچونەوە ڕووده‌دات

ڕێژنه‌ میدیا

 

كەمی سەرنج و لەبیرچونەوە گرفتێكی جددییە كە زۆر كەس روبەڕوی دەبێتەوە لە تەمەن و رەگەزی جیاواز، دەبیتە هۆی ماندوبونی  مێشك، كەسە توشی لەبیرچونەوە، بیركردنەوە و كەمی سەرنجدان دەبێتەوە، ئەمەش زۆر كات وایلێدەكات نەتوانێت بڕیار دەربارەی شتە سادەكانیش بدات.

دەكرێت ئەم گرفتە لە ئەنجامی چەند هۆكارێكەوە بێت.

1. كەمخەوی
كەمی خەو دەبێتە هۆی ئەوەی مێشك بە باشی فرمانەكانی بە جێنەگەیەنێت، بەهێزیت كەمدەكاتەوە و تەنانەت جەستە لاواز دەكات.

2. سترێس و دڵەڕاوكێ
سترێس و دڵەڕاوكێی بەردەوام دەبێتە هۆی ناجێگیری باری دەرونی و لاوازبونی بەرگری جەستە، لەلایەنی جەستەیی و دەرونییەوە لاوازت دەكات و توشی شەكەتی دەبیت.

3. هۆڕمۆنەكان
هەر یەك لە هۆڕمۆنەكان كارێكی جەستە رێدەخەن، ناهاوسەنگبونیان چەندین گرفت دروستدەكات، كە یەكێك لەوانە لەبیرچونەوەیە.

4. دەرمان
هەنێك لە دەرمانەكان زیانی لاوەكییان هەیە و كاروفرومانەكانی جەستە تێكدەدەن.

5. ناجێگیری سیستمی خۆراكی
سیستمی ناتەندروستی خۆراكی كاریگەری لەسەر مێشك هەیە، وەكو بایەخ نەدان بە ڤیتامین و كانزاكان، گرنگیدان بە خواردنی خێرا.

نەخۆشی
هەندێك نەخۆشی هۆكارن بۆ لەبیرچونەوە، بەتایبەتی ئەو نەخۆشییانەی پەیوەندییان بە  هەوكردن، شەكەتی و گۆڕانی گلوكۆزی خوێنەوە هەیە، یان نەخۆشی خەمۆكی، كەمخوێنی.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌