ڕێژنه میدیا
ترێ تەندروستى دڵ دەپارێزێت:
لەناو ترێدا مادەى (ریسفیراترۆل) هەیە کە دژى روبەرووبونەوەى نەخۆشى شێرپەنجەیە، هەروەها خواردنى ترێ مەترسى توشبوون بە کێشەکانى دڵ کەم دەکاتەوە و بە سوودە بۆ رۆماتیزم
ئەو میوەیە کەم خوێنى ناهێڵێت و خوێن پاک دەکاتەوە لەمادە زيان بەخشەكان، لەهەمان کاتدا ترێ کلیلى گەنجبوونەوەیە
بە تایبەتى ترێى رەش زۆر بە سوودە بۆ پێست و وادەکات کە بە بەردەوام گەشاوە و پاک بێت، پیربوونى پێست دوادەخات و ئەو پەڵە رەش و شینانەى لە خوارووى چاو دروست دەبن لە ناودەبات و نایانهێلێت
چهند زانیارىهكی تەندروستى
* ڕۆژانە خواردنى دوو کەوچک دۆشاو و بیبەرێکى سەوز، کێشەى کەم خوێنى چارەسەر دەکات.
* ڕۆژانە خواردنى مەعدەنووس, جەستەتان لەمادە زیان بەخشەکان پاک دەکاتەوە.
* خواردنى بیبەرى تووند لە وەرزى سەرمادا، دوورتان دەخاتەوە لەنەخۆشى و پەتا گوازراوەکان.
* ڕۆژانە خواردنى قاپێک ماست, کێشەى بۆنى ناخۆشى دەم ناهێڵێت.
* بۆ بەهێزکردنى سستمى بەرگرى لەشتان, گرنگى بە خواردنى (زەنجەفیل و سیر و پیاز و سپێناخ و زەردەچەوە) بدەن.