ئەگەر هەستت بەم “حه‌وت” نیشانەیە كرد هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەكەت مەكە

ڕێژنه‌ میدیا

 

لەكاتی بڕیاردان بۆ پێكهێنانی ژیانی هاوسەرگیری پێویستە ژیرانەتر بیربكەیتەوە، چونكە تۆ بڕیار لەسەر رۆژێك یان دو رۆژی ژیان نادەیت، بەڵكو بڕیار لەسەر تەمەنێك ژیانكردن دەدەیت.

چەند نیشانەیەك هەیە كە ئەگەر لە بەرامبەرەكەت هەبو، واتای ئەوەیە كەسە گونجاوەكە نییە بۆ ژیانت.

1. دو بیركردنەوە جیاتان هەیە دەربارەی ژیانی هاوسەرگیری.

2. هەست دەكەیت شێوازی هەڵسوكەوت و رەفتارەت لەگەڵ خێزانەكەی یەكناگرێتەوە، لەبیرت بێت خێزان رۆڵێكی كاریگەری هەیە لەسەر ژیانت.

3. لە دو ژینگەی جیاواز گەورەبون و دەژین، بۆ نمونە بەرامبەرەكەت لە وڵاتێكی دیكە دەژی و تۆ لە وڵاتێكی دیكە یان ژینگەیەكی دیكە.

4. بە رەفتارەكانی توڕەت دەكات، بەردەوامیش دوبارەی دەكاتەوە.

5. هەرگیز بەڵێنەكانی جێبەجێ ناكات.

6. ناتوانیت متمانەی پێبكەیت، بەردەوام گومانت لێی هەیە و ترست هەیە لەوەی خیانەتت لێبكات.

7. بیر لە خۆشەویستی پێشوت دەكەیتەوە و هێشتا لەبیرت نەكردوە.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌