ئه‌م حه‌وت هۆكاره‌ وادەکەن نەتوانیت هاوسەرگیری بکەیت

ڕێژنه‌ میدیا

 

ھەندێک کەس تێڕوانینیان بۆ ژیانی ھاوسەرگیری جیاوازە و ناتوانن بڕیار بدەن،بەھۆی سەیرکردن و زانینی کێشەکانی ژیانی ھاوسەرگیری ئەوانی تر و کاریگەرە نەرێنیەکانی ئەم پرۆسەیە وایان لێدێت کە نەتوانن ھاوسەرگیری بکەن.

ماڵپەڕی”العربیة”باس لەو ھۆکارانە دەکات کە وادەکەن نەتوانیت ژیانی ھاوسەرگیری پێکبھێنیت،ھەندێک کەس پێیان وایە زۆر قورسە ئەو قۆناغە و ناتوانێت کەسی گونجاو دیاری بکات و گومانی هەیە.

-تا ئەم ساتە بیر لە پەیوەندیەکی رابردووی یان شکستی رابردووی دەکاتەوە و ناتوانێت شکاوی دڵی ساڕێژ بکات و پێی سەختە هەڵبژاردنێکی نوێ.

-نەبوونی متمانە بەهۆی چیرۆکێکەوە کە وایکردووە نەتوانیت بریار بدەیت.

-خاوەنی دوو کەسایەتی جیاوازی، واتە زیاتر نواندن دەکەیت ئەمەش وادەکات ئەوەی بە تۆ رازی بێت دواتر دوور بکەوێتەوە.

-زۆر بە خێرایی هەنگاو دەنێیت و دەتەوێت هەموو شتێک زوو ڕووبدات، بەتایبەت بۆ ژیانی هاوسەرگیری ئەم بیرکردنەوەی زۆر هەڵەیە.

-ناتوانیت دەست بەرداری ژیانی تایبەتی خۆت بیت، پێت وایە خۆشترین ساتەکان بەسەربردن یان چێژ وەرگرتن لە خەون و ئارەزووەکانی خۆتە، بەڵام ئەمە تا سەر نییە و هەموو قۆناغێک جیاوازە.

-دەترسیت لەوەی کەسێک خۆی زاڵبکات بەسەر ژیانتدا و ناتوانیت ئەوە قبوڵ بکەیت.

-ترس لە لەدەستدانی ئازادییەکانی خۆت بەتایبەت لەلایەن خانمانەوە.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌