لیژنه‌ی دارایی دواین كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر بودجه‌و پشكی هه‌رێم ساز ده‌كات

ڕێژنه‌ میدیا

 

لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دواین كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021ی عیراق ساز ده‌كات و ئه‌ندامێكی كوردی ناو لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێ، نه‌رمییه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمیش جێگیر بكرێت.
 
شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق  رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دواین كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021 ساز ده‌كات و پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كارو ده‌نگدانی له‌سه‌ر بكرێت.
 
 
میرزا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: نه‌رمیه‌ك هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌دا جێگیر بكرێت، چاوه‌ڕوانی پێشنیازی نوێی كوتله‌ شیعه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌ستووری بێت گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
 
ئه‌و ئه‌ندامه‌ كورده‌ی لیژنه‌ی دارایی باسی له‌وه‌شكرد، “ئێمه‌ تا ئێستا له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق كۆكین كه‌ ئاماژه‌ به‌ راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و نیوه‌ی داهاتی ناوخۆ ده‌كات”.
 
بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌