ئەو كاتانەی‌ گونجاو نیه‌ و نابێت ئاو بخۆیته‌وه‌

ڕێژنه‌ میدیا

 

1. ڕاستەوخۆ پاش چوونە ناو جێگا، چونکە لەكاتی‌ خەودا گورچیلە سست دەبێت بۆیە ناتوانێت بەباشی‌ ئاوەكە بپاڵێوێت بۆیە خـواردنەوەی‌ باش نییە.

2. لەكاتی‌ وەرزشکردن، بەهۆی‌ ئەوەی‌ لەكاتی‌ وەرزش پلەی‌ گەرمی‌ جەستەت بەرزدەبێتەوە، خـواردنەوەی‌ ئاو لەناكاو دایدەبەزێنێت و ئەوەش دەبێتە هۆی‌ دروستبوونی سەر ئێشەو گێژبوون، بۆیە بەپێی‌ توێژینەوە پزیشكیەكان رێنمایی دەكرێین لە دوای‌ وەرزشەكە ئاو بخۆینەوە.

3. ئەگەر میزەكەت هیچ ڕەنگی‌ نەبوو، مانای‌ ئەوەیە ئاوی‌ زۆر لەجەستەتدایەو سۆدیۆم لەجەستەت كەمبووە، ماوەیەك ئاو مەخۆرەوە.

4. لەكاتی‌ خـواردنی‌ توونی‌، كاتێك شتی‌ توون دەخۆیت نابێت ئاو بخۆیتەوە بۆ نەهێشتنی‌ كاریگەرییەكەی‌، چونكە زیاتری‌ دەكات، بەڵكو دەتوانیت شیر بخۆیتەوە.

5. لەكاتی‌ نانخـواردن، كاتێك نان دەخۆیت ئاو خـواردنەوە زیان بەپرۆسەی‌ هەرسكردن دەگەیەنێت و باش نییە.

6. ئەگەر ئەو ڕۆژە ئاوت زۆر خـواردبویەوە، نابێت رۆژانە لەڕێژەی‌ پێویست زیاتر ئاو بخۆیتەوە، چونكە زیانی‌ دەبێت بۆ گورچیلەکانت.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌