لێژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی عێراق بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد

ڕێژنه‌ میدیا

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر لێژنه‌ی باڵای ته‌ندرووستی عێراق بڕیاری دا كه‌ ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی زیاد بكات بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد .

لیژنەی باڵای تەندروستی عێراق بڕیاریدا له‌  ١٨ی ئەم مانگەوە شەوانە قەدەغەی ھاوتوچۆبئ  لە کاتژمێر ٨ی شەوەوە تا کاتژمێر ٥ی بەیانی .

هه‌روه‌ها لە ١٥ی ئەم مانگەوە بە ھەموو شیوەیەک پرسە دانان و ئاھەنگ و کۆبونەوە بە ھەموو شیوەیەک قەدەغەیە و تەواوی ئەو ھۆڵانەش دادەخرین کە بۆ ئەو جۆرە کۆبونەوانە بەکاردێن

بریاریشه‌ ھەموو مزگەوتەکان  دابخرێن تەنھا بۆ بانگدان دەکرێنەوە  .

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌