بۆ هاوسەران: به‌م شێوازه‌ یادی ڤالانتاین بكەرەوە لە ماڵەكەی خۆتدا

ڕێژنه‌ میدیا

 

رۆژی ڤالانتاین یان رۆژی خۆشەویستی دەكەوێتە 14ی شوبات، لەم ڕۆژەدا ئەوینداران خۆشەویستی خۆیان دەردەبڕن وە ئەم دەربڕینەش بە شێوەی پێشكەشكردن یان ناردنی کارتی ڤالانتاین، گوڵ یان نوقڵ و شیرینی بۆ ئەو کەسەیە کە خۆشیان دەوێت.

هاوسەران دەتوانن ئەم رۆژە بەكاربهێنن بۆ نوێكردنەوەی پەیوەندی خۆشەویستییان لەگەڵ هاوسەرەكانیان، بەمشێوەیە رۆژەكەیان بەسەر ببەن.

1.خۆت جوان پۆش بكە
لە رۆژی ڤالانتاین بیر لەوە بكەرەوە لەماڵەكەی خۆتدا جلێكی جوان و سەرنجڕاكێش بپۆشیت، خانمانیش ماكیاژ بكەن، ئەمەش وا لە بەرامبەرەكەت دەكات هەست بە دڵخۆشی بكات.

2. ژەمێكی خۆش ئامادە بكە
بۆ نانی ئێوارە هەوڵبدە ئەو خۆراكە ئامادە بكە كە هاوسەرەكەت حەزی پێدەكات، دەتوانن پیاوان لەم رۆژەدا ئەو خوانە بۆ خانمەكەیان ئامادە بكەن.

3. ماڵەكەت بڕازێنەرەوە
لەبیری مەكە كەشی ماڵەكەت بە گوڵ و مۆم بڕازێنیتەوە، دیزاینێكی رۆمانسی ببەخشە بە ماڵەكەت.

4. لە تەكنەلۆژیا دوربكەوەرەوە
گرنگە لە رۆژی خۆشەویستی بیر لەوە نەكەیتەوە ئامێرە تەكنەلۆژییەكان بەكاربهێنیت و خۆت بە وێنەگرتن یان هەر شتێكی دیکەوە سەرقاڵ بكەیت، تەواوی كاتەكانی ئەو رۆژە بۆ هاوسەرەكەت تەرخان بكە.

5. كات بەسەر بەرن
رێگە مەدە كاتەكانی رۆژەكەت هەروا بەفیرۆ بچن، دەتوانیت پلانی تەماشاكردنی فیلمێكی رۆمانسی دابنێیت یان گوێ لە میوزیكێكی ئارام بگرن.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌