زانست

تویته‌ر : هەشت هەزار و (493) تویتیان سڕیه‌وه‌

ڕێژنه‌ میدیا

 

کۆمپانیای تویتەر رایگەیاند، هەشت هەزار و (493) تویتیان سڕیەوەتەوە کە زانیاری هەڵەیان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڵاوکردووەتەوە.

 

 
بەرپرسانی کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاشکرایان کردوە، لەمانگی ئاداری رابردوەوە کە دەستیان بەهەڵمەتی سڕینەوەی زانیاری هەڵە لەبارەی کۆرۆنا کردوە، توانیویانە هەشت هەزار و 493 پۆستی تویتەر بسڕنەوە کە پۆستەکانیان زانیاری هەڵە و چەواشەکاری لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدابووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، سیستمی ئۆتۆماتیکی کۆمپانیاکەیان روبەڕوی 11 ملیۆن و 500 هەزار ئەکاوەنت بوەتەوە کە زیانیاری نەویستراو و هەڵەی لەبارەی کۆرۆنا بڵاوکردۆتەوە.

سەرنجى خۆت بنووسە

بابەتى پەیوەندیدار

Back to top button