ڕێژنه میدیا
پزیشكان ئاشكرایده‌كه‌ن، گرنگینه‌دان به‌به‌كارهێنانی ده‌رمان له‌كاتی خۆیدا بۆ چاره‌سه‌ری غوده‌ی ده‌ره‌قی مه‌ترسی توشبوون به‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ‌و ماندوێتی زیاد ده‌كات.
پزیشكان ڕایده‌گه‌یه‌نن، تێكچونی چالاكیی غوده‌ی ده‌ره‌قی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ئاستی هۆرمۆنه‌كانی له‌ش ده‌بێت، كه‌مبونی چالاكی غوده‌ی ده‌ره‌قی هۆكاره بۆئه‌وه‌ی به‌خێرایی كێشی جه‌سته‌ی كه‌سه‌كه دابه‌زێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خۆراكی زیاتریش بخوات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چالاكی غوده‌ی ده‌ره‌قی زیادبێت كێش زیاد دهكاتو هیچ سیستمێكی خۆراك‌و وه‌رزش سودی نابێت.
هه‌ستكردن به‌گه‌رماو به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش له‌نیشانه‌كانی بونی گرفته لهغودهی ده‌ره‌قیدا، جگه له‌وانه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روون به‌جێده‌هێڵێت، كه‌سه‌كه له‌خۆوه توڕهدهبێتو چالاكی جه‌سته‌یی كه‌مده‌بێته‌وه، گرفت بۆ كۆئه‌ندامی هه‌رس دروستدهبێتو هه‌ست به‌ئازار ده‌كات، له‌گه‌ڵ تهنگهنهفهسیو دڵه‌كوته‌و به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن یان دابه‌زینی.