لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی عیراق دەكرێت

ڕێژنه‌ میدیا

 

ئەندامێكی‌ لیژنەی دەستپاکی لەپەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ڕۆژی3ی ئازاری داهاتوو دیاریکراوە بۆ لێپرسینەوە لە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق، كە یەكێك لەخاڵەكان بریتییە لەناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوێرای داوا فەرمییەکان بۆ رێگریکردن، بەڵام وەزیری دارایی سوور بووە لەسەر خەرجکردنی پارە بۆ هەرێم.

یوسف کولابی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لەپەرلەمانی عێراق، رایگه‌یاندووه‌، ڕۆژی 3ی ئازاری داهاتوو دیاریکراوە بۆ لێپرسینەوە لە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق، كە یەكێك لەخاڵەكان بریتییە لەناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان.

هەروەها روونیشیكردووەتەوە، وێرای داوا فەرمییەکان بۆ رێگریکردن، بەڵام وەزیری دارایی سوور بووە لەسەر خەرجکردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان.

 

پەرلەمانتارەكە باسی لەوەشكردووە، كە پرۆسەی ڕادەستکردنی دەروازە سنورییەکان لە هەرێمی کوردستان بە حکومەتی فیدراڵی، داوایەکی سەروەریانەیە و هیچ شتێک نییە لە دنیادا پێی بگوترێت ڤیزا لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌