ئاگاداری ئه‌م جۆره‌ له‌ئه‌پڵ ئایدیانه‌ بن كه‌ له‌ دوكانه‌كان ده‌فرۆشرێن

ڕێژنه‌ میدیا

خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌لیكترۆنیی عیراق هۆشداریی دا له‌ كڕینی Apple ID له‌و شوێنانه‌ی كه‌ ئایفۆنی تێدا چاك ده‌كرێته‌وه‌.

خانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌لیكترۆنیی عیراق ناسراو به‌ DMC، هۆشدارییه‌كه‌ی له‌وه‌داوه‌ كه‌ دیارده‌ی فرۆشتنی هه‌ژماره‌كانی تایبه‌ت به‌ Apple ID له‌ عیراقدا بڵاوبوه‌ته‌وه‌ و خاوه‌ن كۆگاكان و شوێنه‌كانی چاككردنه‌وه‌ش كه‌ ئه‌و هه‌ژمارانه‌ ده‌فرۆشن كه‌ كێشه‌یه‌كی زۆر بۆ تایبه‌تمه‌ندیی به‌كارهێنه‌ران دروست ده‌كات.

خانه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و هه‌ژمارانه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا خۆڕایین، به‌ڵام ئه‌و خاوه‌ن كۆكگایانه‌ چه‌ند جارێك هه‌مان هه‌ژمار به‌ چه‌ند كه‌سێكی جیاواز ده‌فرۆشنه‌وه‌.

خانه‌ی DMC رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌وهۆیه‌ی هه‌مان هه‌ژمار لای چه‌ند كه‌سێكه‌، كۆمپانیای ئه‌پڵ هه‌ژماره‌كان له‌كار ده‌خات و به‌مه‌ش كێشه‌ بۆ به‌كارهێنه‌ران دروست ده‌بێت.

كایك له‌ تێكسته‌ سووره‌ كه‌ بكه‌و ڵایكی په‌یجه‌كه‌مان بكه‌

بۆ ده‌ستكه‌وتنی زۆرترین زانیاری ” ڕێژنه‌ میدیا

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌