لەکاتی کارکردندا 2 کرێکار بە کارەبا گیانیان لە دەستدا

ڕێژنه‌ میدیا

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە دو کرێکار لەکاتی پاکردنەوەی گەراجی ژێرزه‌مینی ئۆتێل شه‌هرام لەشاری سلێمانی کەبەهۆی کۆبونەوەی ئاو لەئەنجامی بارانبارین ئاوی تێداکۆبوەتەوە، کارەبا چوەتە سەر ئاوی ناو گەراجەکە و بەوهۆیەوەش هەردو کرێکارەکە گیانیان لەدەستداوە.

به‌پئی زانیاریه‌كانی ڕێژنه‌ میدیا قوربانیه‌كان یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 26 ساڵه‌و یه‌كێكی تریان ته‌مه‌نی 31 ساڵه‌

دانه‌یه‌ك له‌ قوربانیه‌كان كوڕی به‌ڕیوبه‌ری كارگێڕی هوتێل شه‌رامه‌ و قوربانیه‌كه‌ی تر كارمه‌ندێكی ئۆتێل شه‌هرامه‌ .

 

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌