پێنج زانیاری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌وان خۆیان ئه‌شۆن

ڕێژنه‌ میدیا

 

شه‌وانه‌ قژت ده‌شۆیت ؟ پێویسته‌ ئاشنا بین به‌وه‌ی‌ شه‌وان پێش نوستن تا چه‌ند ته‌ندروسته‌ قژت بشۆیت ، یاخود به‌قژی‌ ته‌ڕه‌وه‌ بخه‌ویت چی‌  زیانێكت پێ‌ ده‌گات .

 

له‌م بابه‌ته‌دا  به‌ گرنگترین ئه‌و  هۆكارانه‌تان ئاشنا ده‌كه‌ین  وات لێده‌كات به‌ر له‌ خه‌وتن قژت نه‌شۆیت:-

*خه‌وتن به‌ قژی ته‌ڕه‌وه‌ واده‌كات زیاتر بئاڵۆسكێت و دواتر به‌ قورسی شانه‌ ده‌كرێت و وه‌رینی زیاتر ده‌بێت.
*ده‌كرێت ببێته‌ هۆی دروستبوونی كه‌ڕووه‌كان و گه‌شه‌كردنیان له‌ پێستی سه‌ردا، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری‌  دروستبوونی كڕێش زیاتر ده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردنی پێستی سه‌ر و وه‌رینی قژ.
*خه‌وتن به‌ قژی ته‌ڕه‌وه‌ گرێ له‌ قژدا دروست ده‌كات.
*. لاوازبوونی تاڵه‌كانی قژ و سووتان و شكانی سه‌رتاڵه‌كانی زیاتر ده‌كات .
*سه‌رباری‌ ئه‌مانه‌ش شه‌وان قژه‌ ته‌ڕه‌كه‌ت هۆكارێكه‌ بۆ ڕه‌ق بوونی‌ مل و شانت و بوونی‌ ئازار له‌ناو شاندا
بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌