ئاگاداری ئه‌م خواردنانه‌ به‌ چونكه‌‌ په‌ستانی‌ خوێنت به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌

ڕێژنه‌ میدیا
 
 
سیستمی خۆراك ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له‌ به‌رزی و نزمی فشاری خوێندا (زه‌خت)، هه‌ندێك له‌ خۆراكه‌كان هۆكارن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی گرفتی به‌رزی فشاری خوێنیان هه‌یه‌ پێویسته‌  خۆیان له‌ خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ به‌دووربگرن.
 
 
 
به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستی مه‌ترسیدار دروست ده‌كات وه‌ك نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك، به‌ گوێره‌ی شاره‌زایانی بواری خۆراك ئه‌م خۆراكانه‌ هۆكارن بۆ به‌رزبوونی‌ فشاری‌ خوێَن :-
 
 
 
* پیتزای ئاماده‌كراو، كه‌ پێشتر به‌ ساردكراوه‌ی هه‌ڵگیراوه‌ و دواتر دووباره‌ به‌كاردێته‌وه‌ و خواردنی‌ ژه‌مه‌ خێراكان .
* سركه‌ و ئه‌و سۆسانه‌ی ڕێژه‌ی خوێ تیایاندا به‌رزه‌
 
 
* خۆراكه‌ له‌ قوتونراوه‌كان
 
 
* شه‌كر و ئه‌و خواردنانه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر تیایاندا جگه‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ شه‌كره‌ هۆكارێكن بۆ به‌رزی‌ په‌ستانی‌ خوێن .
 
 
* خۆراكه‌ ده‌ستكرده‌كان.
 
 
*گومانی‌ تێدا نییه‌ خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان ده‌سه‌تێكی‌ بالاَیان هه‌یه‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ فشاری‌  خوێن .
 
 
*هه‌روه‌ك ده‌زانین زۆر به‌كارهێنانی‌ خوێ‌ و ژه‌مه‌ خۆراكی‌ سوێر به‌ته‌واوی‌ فشاری‌ خوێنت به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ .
بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌