ڕێژنه میدیا
زۆرێك له دایكان له‌گه‌ڵ بوونی یه‌كه‌م كۆرپه‌ی به‌هۆی نه‌شاره‌زایی و كه‌می ڕێنمایی نازانئ كه‌ی منداڵه‌كه‌ی ددانی دێت یاخوود نیشانه‌ی هاتنی ددانی منداڵه‌كه‌ی هه‌ست پێناكات ، له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ر ئازارێك وا ئه‌زانێت كۆرپه‌كه‌ی نه‌خۆشه بئ ئاگا له‌وه‌ی كه كاتی هاتنی ددانی منداڵه‌كه‌یه‌تی
له‌م بابه‌ته‌دا دایكان به‌چه‌ند ڕینماییهك ئاشناتان ئه‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به بوونی حاڵه‌تی له‌و جۆره ئه‌وه بزانئ كۆرپه‌كه‌ی كاتی هاتنی ددانیتی .
1- دابەزاندنى کێشى لەش یاخود زیاد بوونى کێشى لەشى.
2- هاتنى لیک لەدەمى منداڵ و هەبوونى ئازار لەگوێيدا یاخود خورانى گوێي.
3- هەبوونى کێشە لەکاتى خەوتنى منداڵدا.
4- نەمانى ئارەزووى خواردن و مژینى پەنجەكانى.
5- هەبوونى حاڵەتى قەبزى یاخود ئیسهالى.
6- ناڕەحەتبوون و گریانى زۆر و سووربوونى كۆڵمەكانى.