دەرگاى قوتابخانەکان کرانەوە

ڕێژنه‌ میدیا

 

دواى ماوەیەکى زۆر دابڕان، ئەمڕۆ لەژێر جێبەجێکردنى رێنماییە تەندروستییەکان دەرگاى قوتابخانەکان بەڕوى خوێندکاران و قوتابیاندا کرانەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە(7ى سوباتى 2021)، لەبەشێک لە شاروشارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان، دەرگاى قوتابخانەکان بەروى خوێندکاران و قوتابیاندا کرانەوە، ئەوەش دواى ئەوەى رۆژى سێى ئەم مانگە وەزارەتى پەروەردە بڕیاریدا پڕۆسەى خوێندنى (2020-2021) دەستپێبکاتەوە.

رۆژى (23/2/2021) جارێکی دیکە کۆبونەوەی لیژنەى باڵاى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا ئەنجام دەدرێت بۆ هەڵسەنگاندنی بڕیارەکان لەبارەى دەستپێکردنەوەى پرۆسەى خونێدن.

پێشتریش ئالان حەمە سەعید ئاماژەى رایگەیاندبوو، هەر خێزانێک بە هۆکارى نەخۆشى قوتابیەکەیان یان هەر هۆکارێکى دیکەبێت و ویستى ئەوەى هەبێت منداڵەکەى سەردانى ناوەندەکانى خوێندن نەکات، دەتوانێت بەڵێننامەیەک واژۆ بکات کە منداڵەکەى سەرجەم وانەکان بەشێوەى ئەلیکترۆنى لە ماڵەوە وەربگرێت و تەنها لە کاتى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکاندا سەردانى قوتابخانە بکات.

 

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌