قوباد تاڵەبانى : گفتوگۆکانى نێوان هەرێم و بەغدا ئەرێنى بوون

ڕێژنه‌ میدیا

 

سەرۆکى شاندى دانوستانکارى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت؛ گفتوگۆکانى نێوان هەرێم و بەغدا ئەرێنى بون و گەشبینن بگەن بە رێککەوتنێک، دەشڵێت: هەرێمى کوردستان ئامادەى رێککەوتن و پابەندە دەستورییەکانە.

لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراق، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران و سەرۆکى شاندى هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ناوەند، رایگەیاند: دانوستانەكانی ئەمجارە جیاواز و فرەجۆرن لەیەك دۆسیەدا نین، بۆیە هیوادارم بگەین بە رێککەوتنێکى ئەرینى كە شایستەی جێبەجێكردن بێت.

تاڵەبانی باسی لەوەشكردووە،پشكی راستەقینەی هەرێمى کوردستان دواى لێدەركردنی خەرجییە سیادییەكان (5% ) تێپەڕ ناكات و داوای كردووە كۆمپانیای سۆمۆ سەرلەنوێ دابمەزرێتەوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی شەفاف نەوت بگەیەنێتە بازاڕەكان بە نەوتى هەرێمیشەوە.

قوباد تاڵەبانى جەختیش دەکاتەوە، گفتوگۆكان ئەرێنی بوون و لەگەڵ لیژنەی دارایی لیستە سیاسییەكان بەردەوامن.

هەروەک ئاشکرایدەکات، نزیكن لە دۆزینەوەی چارەسەرێك قابیلی جێبەجێكردن بێت.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌