پیاوێك بەڕاستی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆشبوێت هه‌رگیز داوای ئەم چوار كارەی لێناكات

ڕێژنه‌ میدیا

 

كاتێك پیاوێك بەڕاستی ژنەكەی خۆشدەوێت زۆر بەوریای و هێمنی رەفتاری لەگەڵ دەكات و بیر لە ئەنجامدانی هەمو ئەو كارانە دەكاتەوە كە ژنەكەی دڵخۆشدەكات، چونكە خۆشەویستی دەبێتە بەربەستێك لەبەردەمی بۆ ئەنجامدانی ئەو رەفتارانەی كە هاوژینەكەی بێزار و نیگەران دەكات، هەربۆیە هەرگیز داوای ئەم چوار كارەی لێناكات.

1. دوركەوتنەوە لەو كەسانەی خۆشیدەوێت
ئەگەر پیاوێك بەڕاستی ژنەكەی خۆشبوێت داوای لێناكات لە خێزانەكەی یان هاوڕێكانی دوربكەوێتەوە، چونكە دەیەوێت ژنەكەی لە نزیكی كەسە خۆشەویستەكانی بێت و دڵخۆشبێت.

2. كوشتنی خەون و ئارەزوەكانی
ئەو پیاوەی داوای ئەوە لە ژنەكەی دەكات واز لە خەون و ئارەزوەكانی بهێنێت واتە ژنەكەی خۆشناوێت، چونكە كەسێك بەڕاستی بەرامبەرەكەی خۆشبوێت پاڵثشتی دەكات بۆئەوەی بەدوای خەون و ئارەزوەكانی بكەوێت.

3. وازهێنان لە كارەكەی
كاتێك پیاوێك بەڕاستی عاشقدەبێت سەربەخۆیی دەدات بە هاوسەرەكەی و هەمو بڕیارەكان بۆ هاوسەرەكەی جێدەهێڵێت و پێیناڵێت كە دەستبەرداری كارەكەی بێت.

4. كەسایەتی بگۆڕێت

ئەو كەسەی بەڕاستی بەرامبەرەكەی خۆشبوێت كەسایەتییەكەی وەكو خۆی قبوڵدەكات، نەك هەوڵی گۆڕینی بدات.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌