ڕێژنه میدیا
زۆرجار خۆشى و شادى و پێكه‌وه‌بوونى نێوان هاوسه‌ران درێژه ناكێشێت به‌ڵكو زۆر كێشه‌و گیر و گرفت دێته پێشییان زۆرجار ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دروست بوونى چه‌ندین هه‌ڵه و ڕه‌فتارى نادروست و ساردى نێوان هاوسه‌ران ، له‌خواره‌وه باس له‌چه‌ندین خاڵى ئاسان ده‌كه‌ین كه چاره‌سه‌رى ساردى نێوان هاوسه‌ران ده‌كات.
*بایه‌خی پێبده، واته به ڕاستی هاوبه‌شی ژیانی به له هه‌موو هه‌نگاوێكدا، هه‌میشه هه‌وڵبده له ماندوبونی كار دورى خه‌یته‌وه و كه‌شێكی تایبه‌تی بۆ سازبكه‌یت.
*گوێی لێبگره و له گرفته‌كانی تێبگه، له‌گه‌ڵیدا ڕاوێژ بكه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی بكه.
*تۆ هۆكارێكی ئاسووده‌به‌خش به بۆ ژیانی، واته هه‌وڵبده پێكه‌نین بخه‌ره سه‌ر لێوه‌كانی له ناخۆشترین ساته‌كانی ژیانیدا و پشتیوانی بكه.
*هیوای پێببه‌خشه هه‌میشه، هه‌رگیز به وشه‌ی ناخۆش ژیانی له‌به‌رچاو تاریك مه‌كه، هۆشداری پێبده كه ئاگاداری ته‌ندروستی بێت، گرنگی به جلوبه‌رگی بدات.
*هه‌میشه رێز و خۆشه‌ویستی بهێڵه‌ره‌وه له خراپترین بارودۆخدا، هه‌وڵ بده دڵ پیسى لێ نه‌كه‌یت و ئازادى بده‌ن به‌یه‌ك.