ڕێژنه میدیا
پۆلیسی په‌كینی پایته‌ختی چین ده‌ستگیركردنی 80 كه‌سی راگه‌یاند، كه ئاوی سوێریان وه‌ك ڤاكسین به‌هاوڵاتیان فرۆشتوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی شینوای چینی، له مانگی (ئه‌یلول/9)ی ساڵی رابردوه‌وه، 80 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوه كه ئاوی سوێریان كردوه‌ته ناو چه‌ند بتڵێكهوه و وه‌ك ڤاكسینی كۆرۆنا بههاوڵاتیانیان فرۆشتوه.
ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له 3.000 (سێ هه‌زار) ڤاكسینی ساخته‌دا گرتوه
پۆلیسی چین له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی جیانگسۆ و چاندۆنگی رۆژهه‌ڵاتی په‌كین، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ندین شوێن و ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له 3.000 (سێ هه‌زار) ڤاكسینی ساخته‌دا گرتوه، تا ئێستا به‌فه‌رمی ژماره‌ی فرۆشتنی ڤاكسینه ساخته‌كان ئاشكرانه‌كراون، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان شوێنی فرۆشتنه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
توانیویانه 80 كه‌س به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی ئاوی سوێر وه‌ك ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌ستگیربكه‌ن
هێزه‌كانی پۆلیس، توانیویانه 80 (هه‌شتا) كه‌س به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی ئاوی سوێر وه‌ك ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌ستگیربكه‌ن.
چین هه‌مو هه‌وڵه‌كانی خۆی خستوته‌كار بۆ په‌ره‌پێدانی ڤاكسینی ناوخۆیی به‌مه‌به‌ستی كوتانی زیاتر له 50.000.000 (په‌نجا ملیۆن) كه‌س پێش ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێی چینی له‌ناوه‌ڕاستی مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ.
له‌گه‌ڵ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی كوتانه‌كه‌ی چین، ده‌سه‌ڵاتداران به‌رده‌وام سه‌لامه‌تی و كاریگه‌ری كوتان پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه.