موقتەدا سەدر: رێگە بە دووبارە دواخستنی ھەڵبژاردنەکان نادەم

ڕێژنه‌ میدیا

 

سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر، ھۆشداریی دا لە دووبارە دواخستنی ھەڵبژاردنەکان و رایگەیاند، “ئەگەر لە ژیاندا مام رێگە بە دووبارە دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران نادەم”.

موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا کە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، نووسیوویەتی: “ئەگەر لە ژیاندا مام رێگە بە دووبارە دواخستنی ھەڵبژاردنەکان نادەم، لەم ماوەیەشدا پێویستە ھەمووان بە رۆحێکی نیشمانییەوە کاربکەن بۆ سەرخستنی و تەواوکردنی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە دوور لە گرژی و مشتومڕ”.

موقتەدا سەدر ھۆشدایی داوە لەوەی “گەندەڵکاران یاری بەئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بکەن لەرێگەی یاسای ھەڵبژاردن، دەستوەردان لە کاروباری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان و چەندین رێگەی دیکەش کە زیان بە گەل دەگەیەنێت”.

بڕیاربوو ھەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە شەشی حوزەیرانی داھاتوو بەڕێوبچێت، بەڵام لەسەر پێشنیازی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌