پۆلیسی سلێمانی : ئەو کەسانەی له‌شاخی‌ ئه‌زمەڕ رێگریان لە هاوڵاتیان دەکرد دەستگیرکران

ڕێژنه‌ میدیا

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، له‌دو چالاكیی جیاجیادا مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌شاخی‌ ئه‌زمەڕو گۆیژه‌ ڕێگرییان له‌چه‌ند كه‌سێك كردبو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “پاش سكاڵای‌ هاوڵاتییه‌ك كه‌ له‌شاخی‌ ئه‌زمەڕ له‌لایه‌ن سێ تۆمه‌تباره‌وه‌ ڕێگریی لێكراوه‌و ساڵانه‌ی‌ ئۆتۆمبێل‌و مۆڵه‌تی‌ شۆفێری‌ ‌و بڕێك پاره‌ی‌ لێسه‌ندراوه‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستپێكردو پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنه‌وه‌ توانرا ده‌ستگیر بكرێن”.

 له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری‌ كڵاشینكۆف‌و ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری‌ (تویتا- ئه‌ڤه‌لۆن) كه‌ به‌تۆمه‌تباره‌كان بوه

ئاماژەی بەوەشکردوە، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری‌ كڵاشینكۆف‌و ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری‌ (تویتا- ئه‌ڤه‌لۆن) كه‌ به‌تۆمه‌تباره‌كان بوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی باسی لەوەشکردوە، له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ك، ك، أ) و (ك، س، م) و (م، ی، م) به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 452 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

له‌سه‌ر سكاڵای‌ هاوڵاتییه‌ك‌و پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، دو تۆمه‌تباری‌ دیكه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ ده‌ستگیركران

ئەوەش خراوەتەڕو، له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌و‌ له‌سه‌ر سكاڵای‌ هاوڵاتییه‌ك‌و پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، دو تۆمه‌تباری‌ دیكه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ ده‌ستگیركران كه‌ له‌شاخی‌ گۆیژه‌ ڕێگرییان له‌هاوڵاتییه‌ك كردبوەو بڕێك پاره‌یان لێسه‌ندبو، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا له‌جۆری‌ (نیسان- سه‌نی‌).

له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له‌تۆمه‌تباران (ژ، ف، ع) و (ف، ج، أ) به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 452 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌