پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

ڕێژنه‌ میدیا

 

 

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 18ی کانونی دوەم لە ڕێژنه‌ میدیاوه‌  بخوێنەرەوە.

کاور 
ئەگەر بە ژیرانە هه‌ڵسوکەوت بکەیت ئەوا کێشەکانی لایەنی سۆزداریت چارەسەر دەبن، ئەگەر دەتەوێت لەگەڵ خێزانەکەت پەیوەندییەکانت چاک بکەیتەوە گوێ بۆ ئامۆژگاریەکانیان بگرە و بەرپەچی قسەکانیان مەدەرەوە، لەگەڵ ئەوەی ئامانجت هەیە بۆ ژیانت بەڵام پلانەکانت بەهێزنین، بیر لە پلانی باشتر بکەرەوە بۆ گەیشتن پێیان.

گا
هەوڵدەدەیت بەسەر هەستەکانتدا زاڵ ببیت، بەرپرسیاریەتی هەر شتێک هەڵبگرە کە ئەمڕۆ دەیڵێیت، بەم شێوەیە زیاتر قبوڵکراو دەبیت لەلایەن کەسانی چواردەورتەوە، لەم کاتەدا وابیر دەکەیت بەخت لە تۆوە دورە بەڵام لە راستیدا وانیە ئەم چەند رۆژە لەلایەنی داراییەوە بەختی زۆر دەبێت.

دوانە 
ئەمڕۆ ئەو شتەی لایەنی سۆزداریت پێویستیەتی تەنها دەرخستی هەستی خۆشەویستیتە، واتە ئەمڕۆ هەمو ئەو هەستە خۆشەویستیانەت بخەرەڕو کە هەستی پێدەکەیت، لەکاتی قسەکردن لەگەڵ کەسانی چواردەورت دوربکەوە لە گفتوگۆی بێسود، لەلایەنی تەندروستییەوە کەمێک هەست بە ماندوبون دەکەیت.

قرژاڵ 
هەر کەسێک داوای یارمەتی لێکردیت هەوڵبدە یارمەتی بدەیت، بچوکترین یارمەتی تۆ دەکرێت گەورەترین کێشەی ئەو کەسانە چارەسەر بکات، لەلایەنی پیشەییەوە سەرقاڵ دەبیت، هەوڵبدە سەرەتا ئەرکە گرنگەکان ئەنجام بدەیت دواتر ئەرکە لاوەکیەکان، تەندروستیت بەرەو باشتر بون دەچێت.

شێر

روبەڕوی چەند سەختی و بەربەستێک دەبیتەوە، پەستانێکی زۆرت لەسەر شان دەبێت، بەڵام وزەیەکی زۆرت هەیە و دەتوانیت هەر رێگریەک تێکبشکێنیت کە دێتە بەردەمت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت چانسی ئەوەت دەبێت بیبینیت و هەندێک کاتی لەگەڵدا بەسەر بەریت، دەربارەی بڕیارەکانت لەلایەنی سۆزدارییەوە باشترە گوێ لە دڵت بگریت.

فەریک
بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنیت لەلایەنی پیشەییەوە پێویستە بە راستگۆیی ئەرکەکانت جێبەجێ بکەیت، دوای ماوەیەکی زۆر چانسی ئەوەت دەبێت کات لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەریت و پلانی چونە دەرەوە دابنێن، ئەندامانی خێزانەکەت لێت نیگەرانن بەهۆی ئەوەی هەڵسوکەوتەکانت بە خواستی ئەوان نییە.

تەرازو
لەناو خێزانەکەت چەند کێشەیەکت بۆ دروست دەبێت، ئەگەر ئەو بەرپرسیارییەتیانەی لەسەر شانتە بەرامبەر خێزانەکەت فەرامۆشی بکەیت دواتر پەشیمان دەبیتەوە، لەلایەنی داراییەوە دەتوانیت هەر بڕیارێک بدەیت كە خۆت بتەوێت، بەڵام سەرەتا ورد بیربكەرەوە.

دوپشک 
ئەو شتەی دەبێت ئەمڕۆ ئاگاداری بیت لایەنی داراییتە، دوجار بیر لە هەر بڕیارێک بکەرەوە کە دەیدەیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە کاتێکی خۆش لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر دەبەیت، بۆ ئەوەی کۆتایی بە کێشە تەندروستیەکانت بهێنیت پێویستە گرنگی بە جۆری خۆراکەکانت بدەیت.

کەوان
کەسانێک دەبینیت کە ماوەیەکە نەتبینیون و خۆشحاڵ دەبیت بەوەی دەتوانیت کاتیان لەگەڵدا بەسەر بەریت، کێشە خێزانیەکانت چارەسەر دەبن، بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەکی دیکە رونەداتەوە، پێویستە زیاتر وریای هەڵسوکەوتەکانت بیت، ئەم چەند رۆژە زیاتر متمانەت بەخۆی دەبێت ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت.

گیسک
لەم کاتەدا دڵخۆشی کەسانی چواردەورت دەبێتە هۆی دڵخۆشی تۆ، چانسی ئەوەت دەبێت بەشداری چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان بکەیت، ژینگەی کارەکەت زۆر باشە، توانای ئەوەت دەبێت هەمو ئەو کارە گرنگانە تەواو بکەیت کە مەبەستتە ئەنجامی بدەیت لە کاتی خۆیدا، بەدرێژایی ئەمڕۆ هەست بە باشتر بون دەکەیت.

سەتڵ
کەسانێک دەبینیت کە دەتوانن هاوکاریت بکەن لە ئەرکەکانتدا، ئەگەر ئەم چەند رۆژە هیچ پلانێکی گرنگت نیە، باشترە هەندێک کات بە تەنیا بمێنیتەوە و بیر لە پلانەکان بکەیتەوە بۆ ئەوەی کاتەکانت لە خۆڕا بەهەدەر نەڕوات، لەلایەنی تەندروستییەوە هەست بە باشتربون دەکەیت، دەربارەی خۆشەویستەکەت لەبیرکردنەوەی نەرێنی دوربکەوەرەوە.

نەهەنگ
ئەمڕۆ لایەنی دراییت زۆر ناهاوسەنگە و دەبێتە هۆی ئەوەی نیگەران ببیت، ئەگەر دەتەوێت کاتێکی خۆش لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەسەر بەریت پێویستە لە هەستەکانیان تێبگەیت و لەسەر جیاوازی بیرکردنەوەتان ناکۆکی دروست نەکەیت، رەنگە گەدەت توشی ئازار ببیت بەهۆی پەیڕەو نەکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست.

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌