لێدوانی وتەبێژی كۆمپانیای ئاسیاسێل لەسەر بڕیاری باجی حکومەتی هەرێم

ڕێژنه‌ میدیا

 

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دەربارەی بڕیارە نوێیەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی باج لەسەر کۆمپانیاکانی مۆبایل هاته‌ده‌نگ.
عەبدوڵا حەسەن، وتەبێژی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگه‌یاند، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پابەند بووە بە یاسای باجی فرۆشراوەکان و بە تەواوەتی هەستاوە بە دەفع کردنی و هەر لە ساڵی 2015ە وە، کە تیایدا یاساکە دەرچووە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە ئەویش باجی فرۆشراوەکانە لەسەر بەکاربەر بە رێژەی 20%ی نرخی کارتەکانی پڕکردنەوەی بالانس.
راشیگەیاند، کەرتی مۆبایل بە پێی دەستوور لە عیراقدا لە چوارچێوەی یاساکانی دەوڵەتی فیدراڵیدایە و وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی داهاتی دەوڵەت لە بەغداوە رێکدەخرێت.
وتەبێژی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ئاشكراشیكرد، پێویستە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەی زیاتر بدات لە سەر ئەو خاڵەی کە لە بریارەکەدا لەبارەی کۆمپانیاکانی مۆبایلەوە هاتووە چونکە روون نییە.