ڕێژنه میدیا
بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر دەستگیركردنی دوو كەسی راگەیاند كە شۆفێرێكی تاكسییان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا رفاندبوو.
له‌سه‌ر ده‌ستگیكردنی ئه‌و دوو تۆمه‌تباره، بەڕێوەبەری ئاسایشی ھەولێر لە راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد كه ئێوارەی رۆژی 27/12/2020 لە شاری ھەولێر ھاوڵاتی ( گۆران ئیسماعیل عەزیز) شوفێری تاكسی دانیشتوی شاری ھەولێر لەلایەن دوو كەسه‌وه رفێندرا.
رونیشیكردوه‌ته‌وه كه تۆمه‌تباره‌كان بە پاساوی بەكرێگرتنی تاكسی لەگەڵ شۆفێره‌كه سواربوون و دواتر لە شوێنێكی چۆڵی دەوروبەری ھەولێر بە ھەڕەشە و بەكارھێنانی چەقۆ و كەتەر، شوفێرەكەیان رفاندووە و پاش بەستنەوەی ناوبراو و دزینی بڕێك پارەكە، هاوڵاتییهیكهیان لە ھەمان شوێن جێیان ھێشتبوو.
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت كه دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەلایەن تیمەكانی لێكۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان، توانیان تاوانباران دەستنیشان بكەن و پاشان بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە لە 4/1/2021 دەستگیر كران”.
ده‌شڵێت كه ئەو دوو تۆمه‌تباره بەناوەكانی عیماد ئازاد رەحمان لەدایكبوی 2002 دانیشتوی چەمچەماڵ و محەمەد خالید ئەحمەد لەدایكبوی 1997 دانیشتووی شاری موسڵ لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانیان بە تاوانەكەدا ناوە.