سووده‌ گرنگه‌كانی خواردنی ئه‌ناناس بخوینه‌وه‌

ڕێژنه‌ میدیا

 

بەگوێرەى لێکۆڵینەوەیەکى شارەزایانى بوارى تەندروستى دەرکەوتووە، لەناو ئەنەناسدا مادەکانى (فسفۆر، کالسیۆم، ئاسن، سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، مەگنسیۆم و ڤیتامینەکانى (A ،B1، B2، B6 و C) هەیە، هەروەها ئەنەناس لەڕووى ڕیشاڵەوە دەوڵەمەندە کە زۆر پێویستە بۆ سستمى هەرسکردن و دۆستى جگەریشە.
لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە، ئەنەناس بۆ گەدە و ڕیخۆلەکان زۆر بەسوودە و بەرگرى دڵیش زیاد دەکات، ئەگەر لەسەرەتاى پێگەیشتنیدا بخورێت، ئەوا سوودەکانى زیاتر دەبێت، خاوەنى تایبەتمەندى نوێکردنەوەى خانەکانى لەشە و پیربوونیش دوادەخات.