ڕێژنه میدیا
جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌یه له ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ و ئازاری ئه‌ژنۆ (چۆک) یه‌کێکه له باوترین کێشه ته‌ندروستیه‌کانی مرۆڤ له هه‌موو ته‌مه‌نه‌کاندا.
گرنگترین حه‌وت هۆکاری ئازاری ئه‌ژنۆ (چۆک)
۱ ـــ سه‌وه‌فانی ئه‌ژنۆ: نه‌خۆشی سه‌وه‌فان بریتی له که‌مبوونه‌وه‌ی لینجی نێوان جومگه‌کان و له ئه‌نجام دا کڕکڕاکه‌ی نێوان جومگه ده‌خورێت و ئێسقانه‌کانی جومگه‌که به‌ریه‌یه‌ک ده‌که‌ون و دواتر ڕه‌نگه ئێسکی تازه دروست بێت ، ه زۆری دوای ته‌مه‌نی ( ٤٥ ساڵ ) مرۆڤ تووش ده‌بێت ؛ به‌ڵام پیش ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش هه‌ندێ که‌س تووش ده‌بن.
۲ ـــ پچڕانی به‌سته‌ره‌کانی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ؛ به تایبه‌تی پچڕانی به‌سته‌ری سه‌ڵیبی ( الرباط الصليبي ) له وه‌رزشکاران زۆر باوه.
۳ ـــ شکاوی ئێسقان و له‌جێ چوونی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ؛ به زۆری له ئه‌نجامی ڕووداوی هاتوچۆ یان به‌ربوونه‌وه به تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی نه‌ربوونه‌وه‌ی ئێسک بوون.
٤ ـــ هه‌وکردنی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ؛ وه‌ک نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان ، هه‌وکردن به هۆی به‌کتریا و ڤایرۆسه‌وه وه‌ک میکرۆبی تای ماڵتا.
٥ ـــ ته‌قین و پچڕانی کڕکڕاکه‌ی ئه‌ژنۆ ( الغضروف الهلالي ) : له ئه‌نجامی جووڵه‌ی له ناکاو وه‌ک سوڕانه‌وه‌ی ئه‌ژنۆ یان خستنه هه‌موو قورسایی جه‌سته له سه‌ر ئه‌ژنۆ به زۆری ڕوو ده‌دات.
٦ ـــ نه‌خۆشی ده‌رده شاهانه ( دا الملوک ): که به هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی مادده‌ی یوریک ئه‌سید ڕوو ده‌دات به زۆری هۆی زۆر خواردنی گۆشته‌وه ڕوو ده‌دات.
۷ ـــ هه‌وکردنی کیسی ده‌وری جومگه‌ی ئهژنۆهوه : کۆمه‌ڵێک کیسی شله‌مه‌نی هه‌یه له ده‌وری جومگه‌ی ئه‌ژنۆ بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی به‌رکه‌وتنی ژێی ماسولکه‌کان له‌گه‌ڵ ئێسقانه‌کان له کاتی جووڵه‌دا.
ڕێنمیایی گشتی بۆ خۆپاراستن له ئازاری ئه‌ژنۆ :
۱ ــ خۆپاراستن له قه‌ڵه‌وی : و دابه‌زینی کێش له‌و که‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون یان کێشیان زۆره.
۲ ــ ئه‌نجام دانی وه‌رزشی ههمهجۆر ڕۆژانه له‌گه‌ڵ زیادکردنی جووڵه وه‌ک مه‌له‌کردن و ڕۆیشتن به پێ.
۳ ــ پاراستنی ئه‌ژنۆ له زه‌برو به‌ریه‌که‌وتنی به‌هێز له کاتی وه‌رزش : وه‌ک له تۆپی پێ دا له‌گه‌ڵ پارێزگاری کردن له لیاقه‌ی به‌ده‌نی.
٤ ـــ خۆپاراستن له که‌می ڤیتامین دی و کالسیۆم و مه‌گنسێوم : له ڕێگه‌ی چوونه به‌ر هه‌تاو و خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌و ماددانه و مادده‌ی ئۆمێگا سێ ؛ هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رکردنی که‌ی ئه‌و ماددانه له ڕێگای خۆراک یا ده‌رمانه‌وه.
٥ ـــ دوور که‌وتنه‌وه له هه‌ڵگرتنی شتی قورس به شێوازی هه‌ڵه.
٦ ـــ پشت گوێ نه‌خستنی ئازاری ئه‌ژنۆ : ئه‌گه‌ربۆ چه‌ند ڕۆژێک به‌رده‌وام بوو دوای پشوو و ده‌رمانی ئازارشکێن یان ئه‌گه‌ر ئاوسان و سووربوونه‌وه‌ی ئه‌ژنۆ یان تا و له‌رزی له‌گه‌ڵ دا بوو.
دكتۆر هه‌ڤین که‌مال شا محه‌مه‌د
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج