بۆ دووەم جار ئه‌مڕۆ نرخی دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابه‌زی

ڕێژنه‌ میدیا

 

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی دراو، کەمێک لەمەوبەر بۆ جاری دووەم دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

 

نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی کەمێک لەمەوبەر دابەزی بۆ ١٤١ هەزار و ٧٥٠ دینار، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٣ هەزار و 250 دینار بوو.

 

رۆژی پێنج شەممەی پێشووش کە دوا رۆژی داخستنی بازاڕ بوو لە عێراقدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە 144 هەزار بوو.