نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەرزدەکرێتەوە

ڕێژنە میدیا
 
 
 
 
بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق دیراسەی پێشنیارێک دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لەنێوان ۱۳٠_۱۳۳ دینار بەرامبەر ۱٠٠ دۆلار.
 
 
به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان كه‌ ده‌ست ڕێژنه‌ میدیا كه‌وتوه‌ :لەماوەی مانگی رابردو بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ئالوگۆڕی دراو سستی و ناجێگری تێکەوت و زیانێکی زۆری بە ئابوری عێراق و هاوڵاتیان گەیاند و نارەزایەتی زۆری لێکەوتەوە.
 
 
هه‌روه‌ها دوای بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ سەروی ٥٠ دۆلار حکومەتی عێراق بڕیاری دا سەرلەنوێ نرخی دینار بەرزبکاتەوە بۆ ۱۳٠ تا ۱۳۳ هەزار دینار بەرامبەر ۱٠٠ دۆلار.
 
 
پێشبینی دەکرێت بەهۆی دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا نرخی نەوت بەرزبێتەوە و نرخی زێر دابەزێت و کورتهێنانی بودجە چارەسەر بکرێت.