ئێران : لەبارەی دۆخی ئەمریکاوە هەڵوێستی خۆێ ڕاگەیاند

ڕێژنه‌ میدیا

 

ئه‌مڕۆ ئێران لەبارەی دۆخی ئەمریکاوە هەڵوێستی خۆێ ڕاگەیاند ، هاوكات ڕووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕؤكه‌ ئۆكرانیه‌كه‌ ئه‌خاته‌ ئه‌ستۆی ئه‌مریكا .

 

سەرۆک کۆماری یاخی کە تۆڵە لە گەلەکەی خۆی دەکاتەوە، لە ماوەی چوار ساڵی رابردودا کردەوەی زۆر خراپتری لە دژی ئێمە و خەڵکانی دیکە ئەنجام داوە.

 

کێشەکە لەوەدایە هەر ئەم کەسە خاوەنی دەسەڵاتی بێ سنورە بۆ دەستپێکردنی جەنگی ئەتۆمی کە ئەمەش نیگەرانیەکی ئەمنیبۆ تەواوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

 

 

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ لەگەڵ نزیکبونەوەی ساڵیادی روداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە، سوپای پاسدارانی ئێران دەستی تۆمەتی بۆ ئەمریکا درێژ کرد لەبارەی کەوتنە خوارەوەیەی ئەو فرۆکەیەوه‌.

بە پێی راگەیاندراویك ماڵپه‌ری “سپا نیوز”ی ئێرانی  بڵاوی  كرده‌وه‌ سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، “روداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ئۆكرانیه‌كه‌، روداوێكی دڵته‌زێنه‌ هۆكاره‌كه‌ی كرداره‌ نامرۆڤایه‌تیه‌كانی ئه‌مریكایه‌ ئەوەش دەچێتە پاڵ ئەو کردوە تیرۆرستیانەی ئەمریکا بەرامبەر ئێران و گەلەکەی ئەنجامی دەدات”.