عەبدولحسێن عەبتان، وەزیری پیشوی وەرزش و لاوانی عێراق

لەچەند رۆژی داهاتودا حزبێکی نوێ رادەگەیەنرێت

ڕێژنه‌ میدیا

 

لەچەند رۆژی داهاتودا و بەسەرۆکایەتی وەزیری پیشوی وەرزش و لاوانی عێراق، پارتێکی نوێ بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق رادەگەیەنرێت و لەبەغدا و پارێزگاکانی دیکە بەشداری هەڵبژاردن دەکات.

عەبدولحسێن عەبتان، وەزیری پیشوی وەرزش و لاوانی عێراق سەرۆکایەتی دەکات

ئەو پارتە نوێیە ناوی “گردبونەوەی سەربەخۆی نیشتیمانییە” و لەلایەن عەبدولحسێن عەبتان، وەزیری پیشوی وەرزش و لاوانی عێراق لەکابینەکەی عادل عەبدولمەهدیدا سەرۆکایەتی دەکرێت.

پێکهاتەی حزبەکەیان لەکەسانی سەربەخۆ، بەتوانا و نیشتیمانی پێکهاتوە

دامەزرێنەرانی ئەو پارتە نوێیە باس لەوە دەکەن، پێکهاتەی حزبەکەیان لەکەسانی سەربەخۆ، بەتوانا و نیشتیمانی پێکهاتون و لەبەغدا و  پارێزگاکانی دیکە بەشداری هەڵبژاردن دەکەن.

عەبدولحسێن عەبتان پێشوتر یەکێک بو لەسەرکردەکانی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی و ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق بوە، ساڵی 2014 و لەکابینەکەی عادل عەبدولمەهدیدا وەک وەرزش و لاوانی عێراق دیاریکراوە.