له‌ ڕێژنه‌ میدیاوه پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ‌ دووشه‌مه‌ بخوێنه‌وه‌

ڕێژنه‌ میدیا

 

کاور 
ئەمرۆ هیچ بڕیارێکی بەپەلە مەدە، باشترە سەرەتا بیر بکەیتەوە و دەرئەنجامەکەی لێکبدەیتەوە پاشان بڕیار بدەیت، رەنگە کەمێک بەربەست بێتە بەردەمت لەلایەنی پیشەییەوە، بەڵام وەکو ئەزمون لێی بڕوانە نیگەران مەبە، ژیانی سۆزداریت فەرامۆش مەکە بەڵکو کاتی زیاتری بۆ تەرخان بکە.

گا
پێویست دەکات بەشێوەیەکی هاوسەنگ هەڵسوکەوت بکەیت، واتە کات بۆ پیشەکەت و ژیانی تایبەتیت تەرخان بکە، ئەمڕۆ لە هەرجۆرە چاوپێکەوتنێکی فەرمی دوربکەوەرەوە، چونکە دواتر پەشیمانی لەدوا دێت، ئاگاداری وشەکانت بە لەلایەنی سۆزدارییەوە، هەستی خۆشەویستەکەت بریندار مەكە.

دوانە 
بارودۆخەت لەلایەنی پیشەییەوە زۆرباشە و لە شوێنی کارەکەت هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، زیاتر سەرکەوتو دەبیت ئەگەر ئامۆژگاری لە هاوپیشەکانت وەربگریت و لە پیشەکەتدا جێبەجێی بکەیت، ئەمڕۆ کاتی ئەوەت دەبێت خۆشەویستەکەت ببینیت و هەندێک کات پێکەوە بەسەر بەرن.

قرژاڵ 
رێگەمەدە کەسانی کەم ئەزمون کارەکانت بۆ هەڵبسەنگێنن، دەنا کاریگەری لەسەر سەرکەوتنت دەبێت لە داهاتودا، لە هەوڵەکانت بەردەوام بە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەت، ناکۆکی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت چارەسەر دەبێت و پەیوەندیتان هاوشێوەی جاران بەهێز دەبێت، تەندروستیت زۆر باشە و ئەمڕۆ وزەی ئەرێنیت زۆرە.

شێر
هەندێک کێشەت هەبوە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت، زوتر کێشەکانت کۆتایی دێت ئەگەر تێگەیشتن لە نێوان تۆ و ئەندامانی خێزانەکەت هەبێت، لەسەر قسەی کەسانی چواردەورت خۆشەویستەکەت هەڵمەسەنگێنە، متمانەی تەواوت پێی هەبێت، گرنگی بە سیستمی خۆراکی تەندروستی بدە.

فەریک
پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکانت لە ئێستادا لە ئاستێکی زۆر باشدایە، ئەم چەند رۆژە نیگەرانی پیشەکەتیت، هەوڵبدە زیاتر کارەکانت بە پلان رێکبخە و خۆت نیگەران مەکە دەربارەی داهاتوی کارەکەت، کێشە سۆزدایەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت کۆتایی دێت ئەگەر زیاتر کاتی بۆ تەرخان بکەیت، ئەم چەند رۆژە سترێس و زۆر ماندوبون کاریگەری دەکاتە سەر تەندروستیت، هەوڵبدە پشو وەربگرە.

تەرازو
لەلایەن داراییەوە رۆژێکی باش نابێت، هەوڵبدە بە وریایی پارەکانت خەرج بکەیت و لە شتی بێسوددا بەکارینەهێنیت، کاتی ئەوەت دەبێت بە تەواوی پشو وەربگریت و هەمو ئەو ئەرکانەی لەسەر شانت بون لە کاتی خۆیدا ئەنجامیان بدەیت، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت لە ئێستادا بەهێزە بەتایبەتی لەگەڵ خێزانەکەت و خۆشەویستەکەت.

دوپشک 
ئەمڕۆ زۆر سەرقاڵ دەبیت، هەوڵبدە ئەم سەقاڵیەت کار نەکاتە سەر پیشەکەت، بۆ ئەوەی بتوانیت ئەرکەکانت لەلایەنی پیشەییەوە ئەنجام بدەیت و ئەرکی زیاترت بەسەردا کەڵەکە نەبێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە ئەم چەند رۆژە نیگەرانیت و بایەخی تەواوت پێنادرێت لەلایەن خۆشەویسەکەتەوە، هەوڵبدە هۆکارەکەی بدۆزەرەوە.

کەوان
رۆژێکی کەمێک قورس دەبێت بۆت لە هەندێک روەوە، زیاتر توشی سترێس دەبیت بەتایبەتی لەژیانی تایبەتیتدا، ئەگەر دەتەوێت کێشەکانت چارەسەر بکەیت ئەوا وریای وشەکانت بە، بەم زوانە بڕیارێکی گرنگ دەدەیت بەڵام پێویستە ژیرانەتر بیری لێبکەیتەوە، نیگەران مەبە دەربارەی تەندروستیت بەم زوانە هەمو شتێک ئاسایی دەبێتەوە.

گیسک
ئەمرۆ سەرەڕای ئەوەی بە تەواوی ماندو دەبیت بەڵام رۆژێکی باش دەبێت بۆت، هەوڵبدە کاتی زیاتر بۆ پشو وەرگرتن تەرخان بکە، وریابە زۆر ماندوبون کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەرونیت دەبێت، ئەم چەند رۆژە لە توڕە بون دوربکەوە بەتایبەتی لەکاتی قسەکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت.

سەتڵ
رۆژێکی باشتر دەبێت بەراورد بە رۆژانی پێشو، زیاتر متمانەت بە خۆت و تواناکانت دەبێت، ئەگەر دەتەوێت زیاتر پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانت بەهێزتر بکەیت ئەوا پێویستە زیاتر تێگەیشتنت هەبێت بۆ چواردەورەکەت، هیچ رەفتارێکی خۆشەویستەکەت بە چاوی رەخنەوە تەماشا مەکە لەپێناو بەردەوامبونی پەیوەندیەکەتان.

نەهەنگ
لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت لەلایەنی خاوەن کارەکەتەوە ستایش دەکرێت، ئەمەش هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی زیاتر بەرەو پێش بچیت و متمانەی زیاترت بە خۆت هەبێت، ئەگەر دەتەوێت دڵی خۆشەویستەکەت بەدەست بهێنیت ئەوا دەبێت لەسەرەتادا وایلێبكەیت متمانەت پێبكات.