نابێت ئەم 10 جۆر خۆراكە بدرێت بە منداڵی ساوا

ڕێژنه‌ میدیا

 

کۆمه‌ڵێک خۆراک پێویسته‌ نه‌درێت به‌ مناڵی ساوا هەتا ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵ یان گه‌وره‌تر و له‌به‌ر هۆکاری جیاواز که‌ گرنگترینیان دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌ی پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی لەم بابەتەوە باسی لێوە كردوە.

1- هه‌نگوین: هه‌رچه‌نده‌ خۆراکێکی زۆر ته‌ندروست و باشه‌، به‌ڵام نابێت تا دواییه‌ک ساڵ به‌ هیچ جۆرێک بدرێت به‌ مناڵ له‌به‌ر ئه‌گه‌ری تووش بوون به‌ جۆرێک له‌ ژه‌هراوی بوونی خۆراک له ساوادا.

2-هێلکه‌ی نه‌کوڵاو به‌ باشی، زه‌ردێنه‌که‌ی نابێت بدرێت به‌ مناڵی که‌متر له‌ یه‌ک ساڵ ، له‌به‌ر ئه‌گه‌ری تووش بوون به‌ به‌کتریای سالمۆنێلا .

3-په‌نیری کوردی و هه‌موو جۆر په‌نیر و به‌رهه‌مێکی شیر که‌ شیره‌که‌ی باش نه‌کوڵا بێت له‌به‌ر ئه‌گه‌ری تووش بوون به‌ به‌کتریای لستریا .

4- ترێ و مێوژ : له‌به‌ر ئه‌گه‌ر خنکان و گیرانی هه‌ناسه‌ .

5- سه‌وزه‌ و میوه‌ به‌ ساغی ، زۆر گرنگه‌ زۆر جوان بشۆرێته‌وه‌ و بکرێت به‌ له‌تی بچوکه‌وه‌ یان بدرێت له‌ ڕنه‌ هەتا دوو ساڵ.

6-ماێونیز و کرێمی کێک، چونکه‌ هێلکه‌ی نه‌کوڵاوی تێدایه‌.

7-شۆربای ئامادە کراو، چونکه‌ خوێی زۆر و مادده‌ی پارێزەری تێدایه‌ .

8-چه‌ره‌س، له‌به‌ر ئه‌گه‌ری خنکان و گیرانی هه‌ناسه‌ ، که‌ره‌ی فستقی سودانی هەستیاری دروست ده‌کات.

9-شیری مانگا، چونکه‌ ڕیخوڵه‌ی مناڵی ساوا توانای هه‌رسکردنی نیە.

10- ماسی ناو حه‌وز له‌به‌ر ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه زیاد دەكات‌.