سووده‌ گرنگه‌كانی ئاوی شێلم بخوێنه‌وه‌

ڕێژنه‌ میدیا

 

 

ئاوى شێلم هەرسکردنى خواردن ئاسان دەکات و ڤیتامینەکانى گروپى (B) تێدایە و لەڕووى (کالسیۆم، پۆتاسیۆم و ئاسن)یشەوە زۆر دەوڵەمەندە، هاوکارى دابەزاندنى کێشى زیادە دەکات و مرۆڤ دەحەوێنێتەوە و سترێسیش ناهێڵێت.
لێکۆڵەرەوان باسیان لەوەکردووە، ئاوى شێلم لەچاو شلەمەنییە سرکەدارەکان زۆر باشتر و تەندروستترە و ڕۆڵى دەرمانێکى سروشتى دەبینێت بۆ جەستە .
 ئاوى شێلم سەرچاوەى ڤیتامین (A)یە، بەو پێیەش سوودێکى باشى بۆ چاو هەیە، ئەو ئاوە بۆ گەدە و جگەریش زۆر بەسوودە، هەروەها هەرسکردن ئاسان دەکات و لەناویدا ڤیتامینەکانى گروپى (B) هەیە و لەڕووى (کالسیۆم، پۆتاسیۆم و ئاسن)ەوە دەوڵەمەندن، تایبەتمەندییەکى دیکەى ئاوى شێلم، ئارەزووى سێکسکردن زیاد دەکات و وزە دەبەخشێتە مرۆڤ.
هەروەها مرۆڤ لەکێشى زیادە ڕزگار دەکات و هاوکارى نوێبوونەوەى خانەکانى لەشیش دەکات، بەتایبەتى لەوەرزى زستاندا ئاوى شێلم مرۆڤ لەپەتا و لەرز و تا دەپارێزێت و ڤاکسینێکى سروشتییە بۆ جەستە.
لێکۆڵەرەوان باسیان لەوەشکردووە، لەناو ئاوى شێلم دا بەڕێژەیەکى زۆر شەکر هەیە، بەڵام بەڕێگەى ترشاندن ئەو ڕێژە شەکرەى ناوى دەگاتە سفر، بەو پێیەش ئەو کەسانەى کە نەخۆشى شەکرەیان هەیە، زۆر بەئاسانى دەتوانن بیخۆنەوە و سوودى لێوەربگرن.