وینه‌ی كاتی هاوسه‌رگیری : خانمه‌كه‌ سامانه‌كه‌ی به‌ 8 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.. هۆتێلی له‌ مه‌ككه‌ و مه‌دینه‌ هه‌یه‌

ڤیدیۆكه‌ ببینه‌ : خانمه‌ سه‌رمایه‌دارێكی سعوودی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ شۆفێره‌‌كه‌ی ده‌كات

ڕێژنه‌ میدیا

 

خانمه‌ سه‌رمایه‌دارێكی سعوودی، به‌ناوی “سهو عه‌بدوڵڵا ئه‌لحه‌بیب”، كه‌ سامانه‌كه‌ی به‌ 8 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی پاكستانی ده‌كات، كه‌ شۆفێری تایبه‌تی خۆی بووه‌.

سهو گرته‌ ڤیدیۆیی ساتی ماره‌بڕینه‌كه‌ی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، دوای بڵاوبوونه‌وه‌شی ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌ناوخۆی سعوودیه‌ و ده‌ره‌وه‌ به‌ دوای خۆیدا ههێناوه‌.

به‌كارهێنه‌ران له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ دابه‌شبوونه‌، هه‌ندێك پیرۆزبایی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ ده‌كه‌ن و هه‌ندێكی دیكه‌ش ره‌خنه‌ی لێده‌گرن.

سهو له‌ كه‌رتی خانووبه‌ره‌ كار ده‌كات، به‌شێك له‌ سه‌رمایه‌كه‌ی هی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی بۆی ماوه‌ته‌وه‌، له‌ مه‌ككه‌ و مه‌دینه‌ و پاریس، خاوه‌ن هۆتێل و تاوه‌ره‌.

یه‌كێك له‌ به‌كارهێنه‌ران توانج له‌و هاوسه‌رگیرییه‌ ده‌دات نووسیویه‌تی: “تاكه‌ كه‌سی سوودمه‌ند له‌ 2020، ئه‌و شۆفێره‌ پاكستانییه‌یه‌”، به‌و پێیه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ له‌ دوارۆژه‌كانی ساڵی 2020 بووه‌.

هه‌ندێكیش پیرۆزبایی له‌ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ ده‌كه‌ن و به‌ كارێكی ئاسایی و رێگه‌پێدراو وه‌سفی ده‌كه‌ن.