ئه‌م بابه‌ته‌ تایبه‌ت به‌ هاوسه‌رانه‌

تایبه‌ت به‌ هاوسه‌ران : له‌م كاتانه‌دا دروست نیە ژن و مێرد کارى سەرجێى بکەن

ڕێژنه‌ میدیا

 

لە وەڵامى ئەم پرسیارەدا باسی ئەو كات و شێوازانە دەكەین كە دروست نیە سەر جێی و كاری شەرعی لەگەڵ خێزاندا بكرێت

هه‌ڵبه‌ت له‌ وه‌ڵامه‌كانی ئه‌م پرسیاره‌ زیاتر پشت به‌ لایه‌نی ئاینی و حه‌دیس به‌سراوه‌ .

 

 ئەو کات و شێوازانەى کە دروست نیە پیاو سەرجێى لەگەڵ خێزانى دا بکات بریتین لە :

 

یەکەم : لە كاتی (حیض) سوڕی مانگانەی ئافرتان: كاتێك ئافرەت دەكەوێتە ئەم حاڵەتە دروست نیە پیاوەكەی (جیماعی) سەرجێی لەگەڵ بكات ،خوای گەورە فەرموویەتی: (وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ ۖ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ ۖ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىٰ يَطْهُرْنَ ۖ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ ) . (البقرة :٢٢٢) .

 

واتە : وه‌ ئه‌ی محمد  پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی حه‌یزو خوێنی بێنوێژی و سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان تۆ پێیان بڵێ: ئه‌و كاته‌ ئافره‌ت تووشی ئازار ئه‌بێ وه‌ ئه‌و خوێنه‌ پیسه‌ [فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ] بۆیه‌ له‌ كاتی سووڕی مانگانه‌دا دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ ئافره‌ت و جیماع و سه‌رجێییان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، نه‌ك دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دانیشتن و ڕاكشان و خواردن به‌ڵكو ته‌نها له‌ جیماعدا .

 

دووەم : لەكاتی (نیفاسدا) واتە: كاتی زەیستان: ئافرەت كاتێك منداڵی دەبێت دەكەوێتە حاڵەتی بێ‌ نوێژی و بۆ ماوەی چل ڕوژ یان كەمتر بەردەوام خوێن دەبینێت , دروست نیە لەو كاتەدا سەرجێی لەگەڵ بكرێت هەتا تەواو پاك دەبێتەوەو خۆی دەشوات .

سێیەم : لە كاتی ئیحرامدا: ئەو كاتەی پیاو یان ئافرەت لە ئیحرامی حەج یان عومرە دایە دروست نیە سەرجێی بكرێت هەتا ئەو كاتەی عیبادەتەكەیان تەواو دەبێت و ئیحرامە كە دەشكێنن

چوارەم : لە ڕێگای كۆمەوە : دروست نیەو حەڕامە پیاو لە ڕێگای كۆمی خێزانیەوە سەرجێی بكات ، ئەم كارە كوفرە و گوناحێكی زۆر گەورەیە و دروست نیە، بەڵام چوونە لای خێزان لەدواوە بەڵام لە شوێنی منداڵ بوون دروستە و ئاساییە .

پێنجەم : لە كاتی بەڕۆژوو بوونی مانگی ڕەمەزان : دروست نیە و حەڕامە پیاوان و ئافرەتان لە ڕۆژانی مانگی ڕەمەزاندا لە كاتی بەڕۆژوبوندا سەرجێیی بكەن بەڵام لە شەوانی ڕەمەزان دروستە .

شەشەم : لەوكاتەی زیانی بۆخێزانەكەی هەیە : ئەگەر پیاوێك خێزانی نەخۆش بوو لە ڕووی تەندروستیەوە و ئەو كارە شەرعیە زیانی بۆ هەبوو ئەوە دروست نیە پیاوەكەی لێی نزیك بێتەوە بەڵکو دەبێت پیاوەکەى موراعاتى حاڵى خێزانى بکات

 

لە نوسینى : مامۆستا هەڵگورد مصطفى