11 ئامۆژگاری گرنگ بۆ كوڕان و كچان بۆ كاتی پێش هاوسه‌رگیری و دوای هاوسه‌رگیری

ڕێژنه‌ میدیا

ئاماده‌كردنی : توێژەری کۆمەڵایەتی

مەریوان سەردار”

 

چەند ڕێنمایەک بۆ پیاوان  چۆن هەلسوکەوت لەگەڵ هاوسەرت ئەکەیت ، پێش هاوسه‌رگیری و دوای هاوسه‌رگیری .

 

۱ .کەبڕیارت دا هاوسه‌رگیری بکەیت دور بکەوەرەوە لە دنیای خەیاڵ و ئەو بەهەشتە خەیاڵیەی پێش هاوسەرگیری بیری لێئەکەیتەوە و پاشان بەڵێنی گەورە بە کچەکە مەدەو دونیایەکی خەیاڵی و جوان بۆ کچەکە دروست مەکە کەناتوانی بیهێنیتەدی

 

۲.بزانە هاوسەرگیری بەرپرسیارێتیە ئەگەر ئەزانی ناتوانیت بەرپرسیارێتی هەڵبگریت بیر لەهاوسەرگیری مەکەرەوە

 

۳. خانمان  کاتێک هاوسه‌رگیری ئەکەن زۆر پشت بەو پیاوە ئەبەستن بۆیە پیاو ئەبێ کەسێکی بەهێزو بروا بەخۆ بوو بیت .

 

٤.خانمان  کە قسەئەکەن نایانەوێت تۆ ئامۆژگاریان بکەیت بەڵکو ئەیانەوێت گوێیان بۆ بگریت بۆیە ئەبێ ئارم بیت و گوێ بۆ خێزانت بگریت

 

٥.پیاو نابێ زۆر لەماڵەوە دانیشت ، زۆر تەداخولی ئیشی ماڵەوە بکات ،لە ئیشی ماڵەوە بەپێی توانا هاوکاری ژنەکەت بکە بەڵام نابێ زۆر تەداخول بکەیت

 

٦.خانمان  لەکاتی تورەبوندا بیر لەهیچ ناکەنەوە ش بۆیە لەوکاتانەی کە تورە ئەبن هەر قسەیەکیان کرد پێی دڵگران مەبن

 

۷.پیاو ئەبێ کارو پیشەیەکی گونجاوی هەبێ ڕەفتارو هەڵسوکەوتی گوفتارو ئسلوبی قسەکردنی جلوبەرگی پۆشته‌ و کەسایەتی بەهێز بێت بۆئەوەی هاوسه‌ره‌كه‌ت  شانازیت پێوە بکات

 

٨.لەکاتی کێشەدا تۆ ئارامبە کێشەکان بچوک بکەرەوە نەکەی هەرگیز لەکاتی تورەبوندا قسەی نەشیاو بەرامبەر هاوسه‌ره‌كه‌ت  و خێزانی هاوسه‌ره‌كه‌ت  بەکار بهێنیت

 

۹. هاوسه‌ره‌كه‌ت  پێی خۆشە نازت بەسەردا بکات بۆیە تۆش نازی هەڵبگرە

 

۱۰.لەناو خزمو کەسی خۆت و خزمو کەسی ژنەکەتدا وەسفی ژنەکەت بکە

 

۱۱.خانمان به‌گشتی  هەندێ نەخۆشی تایبەتیان  هەیە بۆیە لەوکاتانە هاوکاری بکەو لە بێتاقەتیەکانێی تێبگە

 

چه‌ند ئامۆژگاریه‌كی تریش بۆ خانمان كاتێك ئه‌ته‌وئ بڕیاری هاوسه‌رگیری بده‌یت .

 

۱. پێش هاوسه‌رگیری  واقیعی بەو دوای قسەی خەڵک و قسە خۆشەکانی سەردەمی خۆشەویستی مەکەوە ، هەوڵبدە سیفاتەکانی ئەو کەسەبەباشی بناسی کەهاوسەرگیری لەگەڵ ئەکەیت،گوێ بەوە مەدە ئەو کەسە بنەماڵەیەکی ناسراون گرنگ ئەو کەسە خۆیەتی

 

۲.کاتێک هاوسه‌رگیری ئەکەیت بەپێی توانای هاوسەرەکەت داوای زێرو ماڵ بکە و داواکاری زۆرت نەبێت

 

۳.کاتێک هاوسه‌رگیری بکە توانای بەخێوکردنی ماڵو منداڵ و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و پەروەردەکردنت هەبێت

 

٤.پیاوان به‌گشتی حەزیان لەخانمی  نه‌رمونیانه‌  خۆت پیاوانە دەرمەخەو ڕەفتاری پیاوانە مەکە.جلی جوان وخۆت بۆنخۆش بکە هەمو کاتێک

 

٥.زۆر بەدەم خەڵکەوە پێ مەکەنەو زیاتر گرنی بدە بەخۆت بۆ پیاوەکەت

 

٦.هەمو کات وەسفی پیاوەکەت بکەو شانازی پێوەبکە

 

۷.زۆر تەداخولی ئیشی دەرەوەی پیاوەکەت مەکە

 

٨.پیاوان کە کێشەیەکیان هەبو زۆر کات بێدەنگ دەبن بۆیە لەوکاتانە زۆر سەر مەخەرە سەری

 

۹.پیاو حەزناکات ژن لەدەرەوە ئیش بکات بەڵام ئەگەر ئیشت کرد با ئیشێکی باش و گونجاو بێت

 

۱۰.لەکاتێکدا کێشەیەکتان هەبو هەوڵ بدەن خۆتان چارەسەری بکەن و کەسی سێیەم با نەیەتە نێوانتان

 

۱۱.هەموکاتێک لای خزموکەسی هەردوکتان وەسفی پیاوەکەت بکە

 

 

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌