به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ یه‌ك وشه‌ بڵێ به‌م ڕه‌فتارانه‌ی به‌رامبه‌ركه‌ت بزانه‌ خۆشی ده‌وێیت

ڕێژنه‌ میدیا

 

ڕه‌نگه‌ پێت وابێت ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ركه‌ت پێت نه‌ڵێت” خۆشم ده‌وێیت “ئه‌وه‌ به‌ڕاستی خۆشی ناوێیت، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا چه‌ند ڕه‌فتارێك ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ خۆشی ده‌وێیت بێ ئه‌وه‌ی‌ وشه‌ی‌ خۆشم ده‌وێت به‌كاربهێنێت.

1-گوێت بۆ ده‌گرێت :
دوور له‌ وتنی وشه‌ی‌ خۆشه‌ویستی ئه‌و كه‌سه‌ی‌ خۆشی ده‌وێیت گوێ بۆ هه‌موو وشه‌یه‌ك ده‌گرێت كه‌ تۆ بیڵێیت.

2-له‌ باوه‌شت ده‌گرێت:
كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌ باوه‌شت ده‌گرێت بێ بوونی هیچ بابه‌تێك ئه‌وه‌ باش بزانه‌ خۆشه‌ویستی تۆ له‌ قوڵای دڵیدایه‌ و به‌نرخ و به‌هایت له‌لای ئه‌و.

3-پاڵپشتت ده‌كات بۆ هێنانه‌ دی خه‌ون و هیواكانت:
ته‌نها قسه‌كردن به‌ مۆبایل و ناردنی كورته‌ نامه‌ به‌س نیه‌ بۆ ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی ، ئه‌وه‌نده‌ی‌ پاڵپشتیت ده‌كات بۆ هاتنه‌ دی خه‌ون و ئاواته‌كانت ئه‌وه‌ بۆ خۆی خوودی خۆشه‌ویستیه‌.

4-له‌ كاری ناوماڵدا هاوكاریت ده‌كات:
یارمه‌تیدانی ئافره‌ت له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ كاری ماڵدا خۆشه‌ویستیه‌ نه‌ك شتی دیكه‌.

5-به‌رده‌وام باسی ئه‌رێنیه‌كانت ده‌كات:
ئه‌گه‌ر له‌لای هه‌موان باس له‌ ڕه‌فتاره‌ ئه‌رێنیه‌كانی تۆ ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌یه‌كه‌وه‌ن ئه‌وه‌ مانای وایه‌ خۆشی ده‌وێیت.

 

بۆ بینینی نوێترین بابه‌ت ڵایكی ڕیژنه‌ بكه‌