وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئەوروپا دەستیپێکردەوە

ڕێژنه‌ میدیا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە.

 
ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکردوە، گەشتە ئاسمانییەکان راستەوخۆ بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک بخاتە روو.

 

پێش چەند رۆژێک کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی رایگەیاند، زیاتر لە (44) گەشتی راستەخۆ بۆ کەرتە جۆراو جۆرەکانی ناوخۆ و هەرێمی و نێودەوڵەتی رێکخراوە.

 

لە ساڵی (2015)وە ئەورپا فرینی فرۆکەی عێراقی بە ئاسمانی وڵاتانی ئەورپادا بەهۆی نەبونی مەرجەکانی سەلامەتی قەدەغە کردووە.