لە وەرزى سەرمادا ئەم هەڵەیه‌ دەبێتە هۆکارى مردن

ڕێژنه‌ میدیا

 

لەگەڵ نزیک بوونەوەى وەرزى سەرما و زستان لەسەر سێ یەکى ماڵەکان، سۆپا هەڵدەکەن بۆ گەرمکردنەوەى خۆیان و ژوورەکانیان، پزیشکەکان ڕێنمایى ئەو کەسانە دەکەن کە سۆپا هەڵدەکەن، کە خۆیان بپارێزن لەگازى یەکەم ئۆکسیدى کاربۆن، ئەو گازەى کە لەسۆپاکەوە دەردەچێت و دەبێتە هۆکارى ژەهراوى بوونى مرۆڤەکان.
یەکەم ئۆکسیدى کاربۆن گازێکى بێ ڕەنگ و بێ بۆن و مەترسیدارە، بۆیە هەستپێکردن و بینینى زۆر ئەستەمە، لەڕێگەى هەڵمژینى هەوا و هەناسەوە دێتە لەشى مرۆڤەوە و تێکەڵ بەهەناسە دەبێت و ژەهراویيان دەکات، ئەو سۆپایانەى بەجوانى کار ناکەن یان لەگەڵ گازەکەیدا کاردەکەن و دووکەڵیان لێدەردەچێت، ئەو گازەى کە لەو دووکەڵەدا دەردەچێت زیان بەتەندروستى دەگەیەنێت، بێ ئەوەى هەستێ پێبکرێت.
نیشانەکانى ژەهراویبوون بەو گازە لەسەرئێشەیەکى هێمنەوە دەست پێدەکات، بەڵام هەندێک جار ئەو سەر ئێشە هێمنە، مرۆڤەکان بەرەو ژوورى بوژاندنەوەى دڵ ء مردن دەبات.

 

*نیشانەکانى ژەهراویبوون بەگازى یەکەم ئۆکسیدى کاربۆن:
* سەر ئێشە.
*دڵ تێکەڵبوون و ڕشاندنەوە.
* سەرسوڕخواردن.
*تێکچوونى هاوسەنگى لەش.
*تێکچوونى بینین.
*تووندبوونى هەناسە.
*لەدەستدانى هۆش و بیر.
*نەخەوتن.
*دروستبوونى لەرز و چەند کێشەیەکى دیکە لەهەناسەوەرگرتن و هەناسەداندا.

هەروەها ئەگەر مرۆڤەکان بەگرانى ژەهراوى ببن، ئەوا پەستانى خوێنیان دادەبەزێت و ڕووبەرووى مردن دەبنەوە، هەموو ئەم نیشانانە لەماوەى هەفتەى یەکەمدا دەردەکەون و کەسانى توشبوو، ڕووبەڕووى زوو تووڕەبوون و تێکچوونى بوارى قسەکردن و تەرکیزکردنیش دەبنەوە.

 

بەپەلە و زوو چارەسەسەرکردنى ژەهراویبوون:

ئەگەر زانیتان کەسێک ژەهراوى بووە، پێویستە بەپەلە لەو شوێنە دووریبخەنەوە کە ئەو گازەى تێدا بڵاوبۆتەوە و بیبەنە شوێنێک کە لە 100% بتوانێت ئۆکسجین هەڵبمژێت و پاشان بەزووى بیگەیەننە نەخۆشخانە.